Erbil 38°C شەممە 01 شوبات 19:00

له‌رۆژهه‌ڵاتى کوردستان 7 ژن کۆتاییان به‌ژیانى خۆیان هێنا

بە هۆی کێشەی خێزانی و ئابووری
کوردستان TV
100%

 لە ماوەی  هه‌فته‌ى ڕابردوودا (شەممە هەتا هەینی) لانیکەم 7 ژن لە شارەکانی سنە، مێهران، سونقوڕ، سەقز و نەغەدە بە هۆی کێشەی خێزانی و ئابووری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ دوێنێ هه‌ینی ژنێکی تەمەن 25 ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”سارینا غەفووری“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە. ئەو ژنە ماوەیەک پیش لە هاوژینەکەی جیا بووەتەوە و دایکی منداڵێکیش بووە.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، هەمان ڕۆژ، ژنێکی تەمەن 26 ساڵی خەڵکی نەغەدە بە ناوی ”مەنیج قادری“ بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆپی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممە 23 ى 4 ى 2020 ، ژنێکی تەمەن 30  ساڵی خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ”سیمین سەجادی“ بە هۆی هەژاری و کیشەی ماڵی لەڕێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە. ناوبراو دایکی دوو منداڵ بووە.
 هەنگاو پێشتر هەواڵی خۆکوشتنی چوار ژنی دیکەی بە ناوەکانی دەریا محەمەدی، نگین ئەمینی، شەریفەمستەفاپوور و ئەفسانە ڕەحیمی لە شارەکانی سنە، سونقوڕ و سەقز بڵاو کردبوویەوە.

hengaw.net

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.