Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 16:53

تەندروستیی سلێمانی: بەھۆی قەرەباڵغیی ھاووڵاتییانەوە پێشبینی دەکەین ژمارەیەکی زۆری تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار بکرێت

خەریکە بۆ خاڵی سفر دەگەڕێینەوە
کوردستان TV
100%


د. ھێرش سەلیم، جێگری بەڕێوه‌بەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە (باسنیوز)ی، ڕاگەیاند ، بێباکی و خەمساردیی خەڵکی لە ڕێنوێنییه‌كانى خۆپارێزی دژی په‌تاى کۆرۆنا، بەرنامەی ئێمە نەبووە، پێشتر کارنامەی خۆمان ڕاگەیاندووە کە چۆن قۆناغ بە قۆناغ بارودۆخەکە ئاسایی بکەینەوە، ئەو ھەڵمەتەشی کە بۆ خودپارێزی ڕامانگەیاندووە، وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە، بەداخەوە بەھۆی ئەو پەلەپەلەی ھاووڵاتییان و دروستکردنی قەرەباڵغی لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا، خەریکە بۆ خاڵى سفر دەگەڕێینەوە.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، مەترسیی كۆرۆنا وەک خۆی ماوەتەوە و حاڵەتی نوێی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تۆمار کراوە، بەڵام ئێمە پێشبینی دەکەین کە ژمارەیەکی زیاتری تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمار بكرێت، بۆیە ئێمە داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین کە ڕێنوێنییه‌كانى تەندروستی جێبەجێ بکەن، چونکە مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووە و بەو قەرەباڵغییەی دروستی دەکەن، ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر ده‌كه‌ن.

جێگری بەڕێوه‌بەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  بەھۆی تێکەڵبوونی ھاووڵاتییان و دروستکردنی قەرەباڵغی، گەڕاوینەتەوە بۆ سەردەمی پێش دیاریکردنی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستاش تێکەڵبوونی خەڵک بەو شێوە ھەڕەمەکییە و گوێ نەدان بە ھەڵمەتی خۆپارێزی ئاکامی خراپی لێ دەکەوێتەوە، بەڵام ئێمە جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێنوێنییه‌كانی وەزەرەتی تەندروستی دەکەینەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر خۆیان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە بپارێزن".

د. هێرش سه‌لیم ده‌شڵێت ، ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ئێران بەھیچ شێویەک کەمی نەکردووە و بەردەوام حەڵەتی گیانلەدەستدانی تێدایە، بۆیە ئەگەر ھاووڵاتییان خۆپارێزی نەکەن، ئەگەری زۆرە جارێکی دیکە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی چڕ سەرھەڵبداتەوە، بۆیە لە ئەگەری زیادبوونی نا بەرامبەری خەڵکی ئەو پلانەی کە پێشتر ھەمان بووە و توانیمان دۆخە مەترسیدارەکەی پێ کۆنتڕۆڵ بکەین، ڕەنگە ئەو کاتە نەتوانین دۆخی ڤایرۆسی مەترسیداری کۆرۆنای پێ کۆنتڕۆڵ بکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.