دوای كشانه‌وه‌ی چوار گرووپی چه‌كدار له حه‌شدی شه‌عبی، سوپای عێراق رایگه‌یاند كه گرنگه یه‌كریزی حه‌شدی شه‌عبی بپارێزرێت و سه‌رجه‌م لیواكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده باڵاكان بن.
له‌وباره‌وه لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی گوتووه: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان راوێژی پێ نه‌كراوه و ره‌زامه‌ندیشی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌و چوار لیوایه له حه‌شدی شه‌عبی نیشان نه‌داوه.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف گوتیشی: پهیوندهیی ئه‌و گرووپانه به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره، ته‌نها كارگێڕی و كرده‌ییه و ناچێته نێو ئه‌و وردهكارییهو كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو باسكراوه.
رۆژی پێنچهشهممهی رابردوو، ئه‌فسه‌رێك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگهیاندبووكه هه‌ریه‌ك له گرووپه‌كانی فیرقه‌ی عه‌باس، لیوا عه‌لی ئه‌كبه‌ر، فیرقه‌ی ئیمام عه‌لی، لیوای شوێنكه‌وتووانی مه‌رجه‌عییه‌ت، دوای ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كشاونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ر باسی له‌وه‌شكردبوو كه كشانه‌وه‌ی ئه‌و چوار گرووپه چه‌كدارییه به‌هۆی ناكۆكیی كارگێڕی و دارایی بووه له نێوان فه‌رمانده‌ی گرووپه‌كان و لایه‌نه كارگێڕییه‌كان له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.