له كۆچ ڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ دا، كاتێ به‌شێك له میلله‌ته‌كه‌مان به‌ره‌و باكووری كوردستان/ سنووری توركیا له ترسی ھێرشی دڕنده و خوێناوی سه‌ددام ھه‌ڵاتن و كه‌وتنه دۆخی دژوار و ناخۆش و دڵته‌زێنه‌وه... ویژدانی زۆر كه‌س ھاته ھه‌ژین. Norbert Blum/د . نۆربه‌رت بلیوم یه‌كێ له‌وانه‌بوو، وه‌ك وه‌زیری كاری ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ Hans Dietrich Gentscher ھانز دیرتیش گێنچهری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا چوون له نزیكه‌وه دۆخی كۆچبه‌رانیان دی...
بلیوم . كه له نزیكه‌وه دۆخه‌كه‌ی دی، به گریانه‌وه قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كان كرد و داوای ھاوكاریكردنی كوردی كرد...،
گریانێك ده‌گریا، دڵی ھه‌موو ئه‌ڵمانی ھه‌ژاند.... گریانێكی ئه‌و ڕۆژه ھێنده‌ی سه‌ردانی چه‌ندین شاندی كوردی و چالاكی كوردانی
دووره وڵات كاریگه‌ریی ھه‌بوو. گریانێك بوو، ھه‌موو ئازار و ژان و سه‌ختی ژیانی پڕ له سته‌مدیده‌ی كوردی له خۆ گرتبوو...
گریانێك بوو، ده‌وڵه‌تی توركیای ناڕه‌حه‌ت كرد و ویژدانی زۆری به خه‌به‌ر ھێنا...
چاكم له‌بیره، میوانێكم ھه‌بوو، به‌به‌رچاوی ئه‌وه‌وه منیش دڵم قوڵپی دا‌و چاوه‌كانم ته‌ڕ بوون..
بلیوم بۆ كورد گریا و پاشتریش له چه‌ندین به‌رنامه‌ی جۆراوجۆردا داكۆكی له كورد ده‌كرد...
ره‌وانت شاد دكتۆر بلیوم، ئه‌ی ئه‌وه‌ی فرمێسكت بۆ كوێره‌وه‌ریی كورد ھه‌ڵوه‌راند...
وا كوردیش به كۆچی دوایی تۆ خه‌مباره...
ئێمه‌ی كورد ھه‌رگیز دۆستایه‌تی و مهردایهتیمان له‌بیر ناچێته‌وه...
ره‌وانت شاد پیاوه كورد و مرۆڤ دۆسته ھێژاكه...
لێره‌وه بۆ مه‌رگت وه‌ك ئه‌مه‌كێك ... سڵاو ده‌نێرم و ده‌ڵێم بنوو به نه‌مریی و نموونه‌ت زیاتر بێت...
شایانی باسه (نۆربه‌رت بلیوم) شه‌وی 23-24-4 4.2020 كۆچی دوایی كردووه له 21.7.1935 له دایك بووه ، له 1972 ه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مان و له 1983 -2002 وه‌زیر ی كار بووه له ئه‌ڵمانیا.
ئا / Hallo Barzinjeyie
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.