Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 03:10

سەرکردەکانى جیهان بانگەوازى هەماهەنگى نێودەوڵەتى دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا

ماكرۆن: سوپاسى خۆم ئاراستەى سەرجەم كارمەندانى تەندروستى لەسەرانسەرى جيهان ده‌كه‌م
کوردستان TV
100%


ئەو سەركردە جيهانييانەى كە لە كۆبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدان، بەرهەمهێنان و يەكسانى لە خێرايى بەدەستهێنانى جيهانى بۆ تەكنەلۆژياى بنەڕەتى لە تەندروستى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) به‌شداربوون، كە رێكخراوى تەندروستى جيهانى سازیكردبوو، بانگەوازى هەماهەنگييان كرد.

بەڕێوەبەڕى گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى، تيدرۆس ئەدهانۆم گيبريسیۆس، لە ناوەندى رێكخراوەكەوە لە جنێڤ سەرپەرشتى كۆبوونەوەكه‌ی كرد لە رێگەى ڤيديۆكۆنفرانسەوە به‌ڕێوه‌چوو، و زۆرێك له‌ سەركردەكانى جيهان و كەسايەتییه‌ جيهانىیه‌كان ئامادەیبوون.

لەو كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كە دامه‌زراوه‌ت بيڵ و مێليندا گه‌یتس سپۆنسەرى سەرەكى بوون، بەشداریينەكردنى ئەمريكا، چين و ژاپۆن جێگەى سەرنج بوو.

تيدرۆس ئەدهانۆم گيبريسیۆس بانگەوازى هەماهەنگى لە سەركردەكان دووبارەكردەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد شانازى بەوەوە دەكات كە لەگەڵ زۆربەى هاوكارەكانى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى پێكەوە هەنگاويان ناوە لە بەرەنگاربوونەوەى (COVID-19)دا.

لە جەنگى ژيانمانداين

سكرتێرى گشتيى نەتەوەيەكگرتووەكان ئەنتۆنيۆ گوتێرێس، لە گوتارێكدا، رایگه‌یاند: "جيهان لە پێكوتەيەكى متمانەپێكراو و كاريگەرى (COVID-19)دا پێويستى بە په‌ره‌پێدانی دەستنيشانكردن، چارەسەركردن و دابەشكردنى بەرهەمەكان بەشێوەيەكى دادپەروەرانە هەيە

ئەنتۆنيۆ گوتێرێس داواى لە هەموو سەركردەكانى جيهان كرد كە پێكەوە كاربكەن و رایگه‌یاند: لە رووبەرووبوونەوەى (COVID-19)دا لە جەنگى ژيانمانداين.

- ماكرۆن سوپاسى كارمەندانى تەندروستیى كرد

لاى خۆيەوە سەركۆمارى فەڕەنسا، ئيمانوێل ماكرۆن، سوپاسى كارمەندانى تەندروستيى له‌ سەرانسەرى جيهان كرد.

ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند: سوپاسى خۆم ئاراستەى سەرجەم كارمەندانى تەندروستى، ئەو توێژەرانە لەسەرانسەرى جيهان ده‌كه‌م كه‌ لە كەرتى گشتيى و كەرتى تايبەت كاردەكەن، ئەوانەى كە لەگەڵ نەتەوەيەكگرتووەكان و رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى كارى مرۆڤايەتى و هاوكارى دەكەن لە بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا.

- كۆرۆنا كوشنده‌تره‌ لە نێو چەند وڵاتێك

راوێژكارى ئەڵمانيا، ئەنگێلا مێركڵ، سەرنجى بۆ ئەوە راكێشا كە (COVID-19) لە چەند وڵاتێك كوشندەترە.

ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند: ناچارين رێگاى نوێ لەسەر ئاستى جيهانى بدۆزينەوە و هەوڵى نوێ تاقيبكەينەوە. بۆ نمونە دەتوانين تواناى بەرهەمهێنان لەچەندين وڵاتى جياوازدا بەرزبكەينەوە.

- ئامانج، كۆكردنەوەى حه‌وت مليار و ٥٠٠ ملیۆن يورۆيە تاوه‌كو ٤ى ئايار

سەرۆكى كۆميسيۆنى يەكێتیى ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێرلاين، پشتگيرى بانگەوازى جوڵانەوەى جيهانى" لە دژى (COVID-19)ى راگەياند و ئەوەى وەبيرهێنايەوە كە لە ٤ى ئاياردا كۆنفرانسێك بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەنجامدەدەن.

ڤۆن دێرلاين دووپاتيكردەوە، لەو چوارچێوەيەدا ئامانجيان كۆكردنەوەى بڕى حه‌وت مليار و ٥٠٠ ملیۆن يورۆيە و رایگه‌یاند: "بەڵام پێويستە لەوە زياتر ئه‌نجامبده‌ین. پێويستە لە بەرەنگاربوونەوەى (COVID-19)دا لە زياتر لەبەرەيەكدا كاربكه‌ین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.