كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبوویه‌وه بۆ پێنج هه‌زار و ٦٥٠ كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش، گه‌یشتووه‌ته ٨٩ هه‌زار و ٣٢٨ كه‌س.
له‌وباره‌وه كه‌ناڵی فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور رایگه‌یاندووه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٦ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
راشیگه‌یاند، به‌مه‌ش كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ پێنج هه‌زار و ٦٥٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
كیانوش جیهانپور ئاشكرایشی كردووه كه له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٣٤ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه، گه‌یشتووه‌ته ٨٩ هه‌زار و ٣٢٨ كه‌س.
باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌نێو تووشبووه‌كاندا، ره‌وشی ته‌ندروستی سێ هه‌زار و ٩٦یان ناجێگیره و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه تا ئێستا ٦٨ هه‌زار و ١٩٣ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور ئاشكراشیكرد كه تا ئێستا، ٤١٠ هه‌زار و ٧٥ پشكنین تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدروان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.