بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە سوپای تورکیا بەچڕی دەستیان کرد بەتۆپباران کردنی لەدەڤەری سیدەکان.
تۆپخانەکانی سوپای تورکیا سهرلهبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە بەچڕی دەستیان کردوە بەتۆپباران کردنی سەری ڕۆبی و ڕوواڵ و بەشکەن و هەورەبەن و چەندین شوێنی دیکەی گەلی خواکوڕک و شەکیو لەدەڤەری سیدەکان.
بەپێ چەند سەرچاوەیەک سوپای تورکیا لە سەربازگەی ڕوبارۆکەوە بە تۆپی دورهاوێژ تۆپبارانی ئەو چیاو شوێن و بەرزایانە كردووه، تۆپبارانەکە هەرچەندە لەدووری گوندو ئاوایەکان، بەڵام لەئێستادا وەرزی بە هارەو هاووڵاتیانی ناوچەکە بەمهبەستی هێنانی ڕێواس و گژوگیای بەهاری ڕوو لە چیاکان و ئەو شوێنانه دەکەن سوپای تورکیا تۆپبارانیان دەکات بەمەش مەترسی لەسەرژیانی هاووڵاتیانی سڤیل دروست بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.