Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 15:24

وەزارەتی پەروەردە بنەماکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە

ئیدارەی قوتابخانە سەرپەرشتی هەماهەنگی دەکات لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان
کوردستان TV
100%

بەمەبەستی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان قوتابخانەو مامۆستایان و قوتابیان بۆ سود وەرگرتن لە بابەتەكانی پرۆگرامی خوێندن كە وەزارەتی پەروەردە خوێندنی ئەلیكترۆنی راگەیاند كە خوێندنەكە نائیلزامییە ، بەڵام زیاتر ئاشناكردنی قوتابیانە بە بابەتەكان و نزیككردنەوەیانە لە قوتابخانەو مامۆستایان بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ .بۆ ئەو مەبەستە زهیر محمد عبداللە سەرپەرشتیاری پرۆژەی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بنەما سەرەکیەکانی خوێندنی لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی راگەیاند كە بریتین لە

 ۱ـ خوێندن لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی پاڵپشتیکار و نا ئیلزامییە ، بەواتای ئەو بابەتانە بۆ تاقیکردنەوە داواکراو نیە ، بەڵام پێویستە بەکاربهێنرێت و دەبێت ئیدارەی قوتابخانە هەماهەنگی بکات لەوەی بە گوێرەی خشتەیەک بۆ قوتابیانی چاودێریان بکات بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند بینەری وانەکان دەبن .

۲ـ ئیدارەی قوتابخانە سەرپەرشتی هەماهەنگی دەکات لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان ، وە مامۆستایانی بەڕێز پاش ئەوەی قوتابیانی وانەکە دەبینن ، دەتوانێت پەیامی هەبێت بۆ قوتابیان و ئەگەر قوتابی یان خوێندکار پرسیاریان هەبوو دەکرێت وەڵامیان بداتەوە.

۳ـ ستافی کارگێری لە قوتابخانە و ئێمەش لە سەرپەرشتیاریکردنی پرۆژەکە ، ئاگاداری رادەی بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی دەبین ، ئەگەر قوتابخانەیەک وەک پێویست بەکاری نەهێنابوو ئاگادار دەکرێتەوە و بەدواداچوون بۆ هۆکارەکەی دەکرێت.

٤ـ دەتوانن سوود لەو ڤیدیۆ فێرکارییە وەربگرن کە بڵاوی دەکەینەوە بە زوترین کات ، وێڕای ئەوەی بەرنامەکە زۆر سادەو ساکار دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانن بەکاری بهێنن.

٥ـ رۆژانە ڤیدیۆی نوێ زیاد دەکرێت بۆ گشت قۆناغەکان ، ئەوەی ئێستا هەیە وەک سەرەتا دانراوە ، ڤیدیۆی پێویست بۆ هەموو وانە پێویستەکان دەبێت .بە هەموو زمانەکان . ٦ـ مامۆستای وانەبێژ لە پرۆژەکە داخڵ دەبن.

۷ـ وشەی تێپەر یان کۆدەکان لە ڕێگای گروپی ڤایبەر یان تلیگرام یان واتس ئاپ یان مەسنجەر یان تەلەفۆن و نامەی مۆبایل دەدرێت بە قوتابی و خوێندکار یان دایباب. ناکرێت هیچ قوتابخانەیەک کۆدی قوتابیان لە پەیج یان ئەکاونتی قوتابخانە یان شەخسی دابنێت یان بڵاوی بکاتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.