Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 04:52

وەزارەتی تەندروستی سێ تووشبووی نوێ به‌ کۆرۆنا راگه‌یاند

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاندراوی  ژمارە (61)ی بڵاوكرده‌وه‌ دەرەنجام (٣) تووشبووی نوێ به‌ كۆرۆنا تۆمارکراوه‌.

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1.    کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٩٤٥) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٨٠٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٤٨٥) لە هەولێر، (٢٦٧) لە سلێمانی، (١٠٠٨) لە دهۆك، (٤٩) لە ڕاپەرین، وە (٧١٣٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٥٩) هاووڵاتی.

2.    پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٨٩١) پشکنین ئەنجام دراوە، (٢٧٠) هەولێر، (٢٣٠) سلێمانی، (٣٦٥) دهۆك، (٢٦) ڕاپەڕین. دەرەنجام (٣) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
•    پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێکی تەمەن (٤٠) ساڵ، دانیشتووی ناحیەی بەحرکەیە و خێزانی تووشبووێکی پێشووە و لە کەڕەنتین بوو.
•    پارێزگای سلێمانی (٢) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٨٠) ساڵ کە دانیشتووی شارباژێرە و  و پیاوێکی تەمەن (٢٩) ساڵ قوتابیە و لە ووڵاتی ڕوسیا گەڕاوەتەوە لە ڕێگای کفری و دانیشتووی ناحیەی ڕزگاریە سەر بە قەزای کەلارە.  

3.    ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٤٤) تووشبوو،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣١٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

       وەزارەتی تەندروستی               
 حکومەتی هەرێمی کوردستان             
           ٢٥ی نیسانی٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.