له‌نێوه‌ندی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌باس له ته‌ندروستی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌كه‌ن ، به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه وێنه‌ی گیراوه ده‌ركه‌وتووه كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون له كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌شتیاری كۆریای باكوور وه‌ستاوه ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌وانه‌یه له‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی كۆریای باكوور له‌كاتی پشوودان بێت، چونكه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له‌به‌رچاوان وون بووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانیییه‌كان ده‌ركه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ، شوێنی كیم جۆنگ ئون، یان هه‌رشتێكی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و ناسه‌لمێنێ.
ده‌نگۆی مردنی ، یان تێكچوونی باری ته‌ندروستی كیم جۆنگ ئون ئه‌و كاته بڵاوبوویه‌وه كه له 15ی ئه‌م مانگه به‌شداری له‌یادی جه‌ژنی له‌دایك بوونی كیم ئیل سۆنگ، دامه‌زرێنه‌ری كۆریای باكوور نه‌كرد كه هاوكاتیش باپیره‌یه‌تی.


وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.