زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناچار بوون به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، به‌ڵام نه‌چوونه به‌ر تیشكی خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی گرنگ له‌جه‌سته‌مان ئه‌میش ڤیتامین دی یه.
ڤیتامین دی رۆڵێكی گرنگ له‌مژینی كالیسیۆم ده‌گێِرێ و ته‌ندروستی ئێسقانه‌كانمان وه‌ك خۆی ده‌هێلێته‌وه و كه‌مبوونیشی ده‌بێته هۆی لاوازبوون و شكانی ئێسقانه‌كان و لاوازبوونی ماسوولكه‌كان و ماندبوون و كێشه‌ی ده‌روونیشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
لێره‌دا نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین دی ده‌خه‌ینه روو..
یه‌كه‌م : كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش
دووه‌م : بوونی ئازار له ئێسقانه‌كان
سێیه‌م: ماندووبوون و خه‌واڵوبوون
چواره‌م: دره‌نگ چاكبوونه‌وه
پێنجه‌م: خه‌مۆكی
شه‌شه‌م: هه‌ڵوه‌رینی قژ
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.