شاندێكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان-یان كرد.
شاندێكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كه پێكھاتبوون له ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم ، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاوات جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانان و خالید شوانی، وه‌زیری ھه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و روونكردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان-یان كرد.
دوای گه‌یشتنیان بۆ په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د پێشوازییان لێكرا و كۆبوونه‌وه ده‌ستی پێكرد.
ھه‌فته‌ی رابردوو، شاندێكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و غاز، بوودجه و كاره‌با سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق كۆبوونه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.