له هه‌ندێك ماڵپه‌ر و تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان دا گرته ڤیدیۆییه‌گ بڵاوكراوه‌ته‌وه ، كه گوڵێك ناوی گوڵی (بانگ دان)ی لێنراوه له‌گه‌ڵ هه‌رپێنج بانگدان گوڵه‌كه ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی زیاتری بۆخۆی راكێشاوه راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی (سی ئین ئین ) ئه‌مریكییه ،كه له راپۆرته ڤیدیۆییه‌كه گوڵێك ،له‌گه‌ڵ بانگدان ده‌كرێته‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی دیدیرارێكی له جوتیارێكی ئازربینجانی سازكردوه ئه‌و باسی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و گوڵه له‌گه‌ڵ بانگدان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هه‌مان جوتیار له دیدراێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (vLider TV ) ئازرباینجانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه ناكات كه گوڵه‌كه له‌گه‌ڵ بانگ دان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه گوڵێك هه‌یه به‌ناوی گوڵی (به‌هاری ئێواران)ه ئه‌م گوڵه به‌هه‌موو جۆراكانییه‌وه هه‌موو ئێواران له دوایی خۆر ئاوا بوون ،ده‌كرێته‌وه ، پێش نیوه‌رۆش داده‌خرێته‌وه.
ئه‌م جۆره گوڵانه پله‌ی گه‌رمی و فاكته‌رانی ده‌ركی، كردنه‌وه‌و داخستنی گوڵه‌كان رێك ده‌خات.
وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی : كامران
ژێده‌ر / فته‌بینوا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.