Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:50

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حاجی دێوانه‌ی دێگه‌ ده‌کات

خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین
کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حاجی دێوانه‌ی دێگه‌ ده‌كات 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

‌ خانه‌واده‌ی بەڕێزی حاجی دێوانه‌ی دێگه‌

به‌دڵگرانییە‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر، حاجی دێوانه‌ی دێگه‌مان پێ گه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
داوا له‌ خودای مه‌زن ده‌که‌ین کۆچکردوو بخاتە بەر ڕه‌حمه‌تی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
٢٦ـی٤ـی٢٠٢٠

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.