بۆ خاوێن كردنەوەی جەستە یا هەندێك جار بۆ هەسانەوە و نەمانی كاندوویەتی دەچینە گەرماو، بەڵام دەبێ رەچاوی كۆمەڵێك خاڵ بكەین لە كاتی گەرماو كردن لەبەر ئەوەی زۆر جار دەشێ خۆشووشتن زیان بەجەستە بگەینێت لێرە چەند تێبینییەك دەخەینەروو.
- بە جێمانی هەر ماددەیەكی پاككەرەوە لەسەر جەستە زیانی بۆ پێست هەیە، بۆیە دەبێتە هۆی وشكبوونەوە و تووشبوون بە هەستیاری، بۆیە هەوڵ بدە سابوون یا هەر ماددەیەكی دیكەی پاككەرەوە بە جوانی لە جەستەت لێبكەوە.
- بە كارهێنانی ئاوی گەرم هەرچەند ئارامی دەبەخشێت، بەڵام دەبێتە هۆی سووربوونەوە و وشكبوونەوەی پێست و هەوكردنی بۆیە واباشترە بە ئاوی شلەتێن بەكار بهێنن.
- مانەوەی زۆر لە ژێر دوشدا نا ئارامی دروست دەكات، بەتایبەت ئەو كەسانەی هەستیاری و وشكبوونەوەی پێستیان هەیەن بۆیە زیادتر پێویست لە ژێر دووش مەمێنەوە.
- نەگۆڕینی لیفكە و بەكار هێنانی بۆ ماوەیەكی درێژ خایەن پێست تووشی چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەكات، چونكە كەش و هەوای گەرماو شێدارە و لیفكە دەبێتە ژینگەیەكی گونجاو بۆ گەشەكردنی میكرۆب و بەكتریا.
- بەجێهێشتنی ماددە پاككەرەوەكان بە سەر كراوەی ئەگەری زۆرە میكرۆبەكان بچنە ناوی و لە وێوە بگوازرێنەوە بۆ جەستە، تووشبوون بە چەندین نەخۆشی مەترسیدار.
- پاك رانەگرتنی كەرەستەكانی موو لێكردنەوە دانانی ئەو كەرەستانە لە گەرماودا و پاك نەكردنەوەی دوای بە كارهێنان دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی میكرۆب لە سەری و زیان گەیاندن بە پێست.
ئا:شەهلا رەشید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.