پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا به ههڵوهشاندنهوهی سیستمی كارپێكردنی ژمارەی تاک و جووت بۆ هاتووچۆی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێلەکان، بههۆی ئهوهی هاووڵاتیان بۆ هاتووچۆ پشت بە ئۆتۆمبیلهكانی خۆیان دەبەستن.
دهقی بڕیارهكه:
بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن
پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٢٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ لە (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)دا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (٩٦) لە (٢٢/ ٤/ ٢٠٢٠)دا بۆ وەزارەتی ناوخۆو دوای هەڵسەنگاندنی مەیدانیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، بڕیارماندا بە:
هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی (١٠) لە ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تایبەت بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا پەیوەست بە دیاریکردنی ژمارەی تاک و جووت بۆ هاتووچۆی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێلەکان لە ڕۆژی (٢٧ /٤/ ٢٠٢٠)ەوە، تا کاتێکی تر، بەهۆی ئەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی وەک پێویست نەکەوتوونەتەوە کارو ئۆتۆمبێلی تاکسیش لەسەر بنەمای فەرمانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ژمارە (٨١) لە (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)دا بە سیستمی تاک و جووت کاردەکەن، هاووڵاتیان بۆ هاتووچۆ پشت بە خۆیان دەبەستن.
ئەم بڕیارە لە زەمینەیەکی گونجاوو لەبارتردا بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقامەکان و کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆو ڕاگرتنی ژینگەی پارێزگاکەمان، جێبەجێ دەکرێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
٢٦ / ٤ / ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.