به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌سه‌رپه‌رشتی "عه‌مید دیدار" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی دوا گه‌ڕانێكی چه‌ند ڕۆژه، تیمی غه‌واسی به‌رگری شارستانی سلێمانی توانیان ته‌رمی " برزۆ جه‌بار عه‌بدولـڵا" له ناو چه‌می به‌ربه‌رد له قه‌زای ماوه‌ت بدۆزنه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان برزۆ جه‌بار له دایكبووی ساڵی 2001 و دانیشتووی شاری سلێمانییه و له ڕۆژی 19ی نیساندا له‌گه‌ڵ دوو له هاوڕێكانى ڕوویان كردووه‌ته قه‌زای ماوه‌ت و له‌سه‌ر ڕۆخی ڕووباری به‌ربه‌رد له‌كاتی سێڵفی گرتندا قاچی ده‌خلیسكێت و ده‌كه‌وێته ناو ئاوی ڕووباره‌كه‌وه و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بێسه‌رو شوێن ده‌بێت.
ئه‌مڕۆش پاش گه‌ڕانێكی یه‌ك هه‌فته‌یی له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانییه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێنی ده‌كرێت.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.