به بڕیاری شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته جگه له شاری مه‌ككه، بۆ هه‌شت كاتژمێر، هه‌ڵده‌گیرێت.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه بڵاوی كرده‌وه كه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز بڕیارێكی ده‌ركردووه و به‌پێی بڕیاره‌كه له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه تا 13ی مانگی داهاتوو، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته له كاتژمێر نۆی به‌یانی تا پێنجی ئێواره به‌كاتی ناوخۆ هه‌ڵده‌گیرێت.
ئاماژه‌ی به‌ویشداوه كه ئه‌و بڕیاره شاری مه‌ككه و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه پێشتر له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه، ناگرێته‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه كه له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌دا، رێگه ده‌درێت ده‌ست بكرێته‌وه به به‌شێك له چالاكییه ئابووری و بازرگانییه‌كان له 29ی ئه‌و مانگه‌وه تا 13ی مانگی داهاتوو له‌وانه فرۆشگا بازرگانی و مۆڵه‌كان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه بڕیاره‌كه كردنه‌وه‌ی نۆرینگه‌كانی جوانكاری، سه‌رتاشخانه، هۆڵه‌كانی وه‌رزش، سینه‌ما، قاوه‌خانه و چێشتخانه‌كان ناگرێته‌وه.
له 23ی مانگی ئاداری رابردوو و له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاتوچۆكردن له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سعوودیه بۆ ماوه‌ی 21 رۆژ قه‌ده‌غه‌كرا و دواتر له 12ی ئه‌م مانگه تا كاتێكی نادیار درێژكرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.