دیاری كردنی رێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك دوو هه‌زارو پێنج سه‌د دیناری عێراقییه‌و بۆ فیدیه‌ش هه‌ر دوو هه‌زارو پێنج سه‌د دیناری عێراقییه‌و هه‌ركه‌سێكیش 5 ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری عێراقی هه‌بێت، بۆ هه‌ر ملیۆنێك ده‌بێ 25 هه‌زار دیناری عێراقی ، زه‌كات بدات.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان له به‌رواری 29 ی شه‌عبانی 1441 كۆچی به‌رامبه‌ر 23/4/2020 كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا - به ئۆنلاین - به مه‌به‌ستی دیاری كردنی رێژه‌ی سه‌رفیتره‌و فیدیه و چه‌ند بابه‌تێكی تر بۆ ئه‌م ساڵ، دوای گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌م باره‌یه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی، هه‌روه‌ها ڕاوێژكردن له گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆر له كاری دانه‌وێڵه‌دا.. ئه‌نجومه‌ن گه‌یشتینه ئه‌م فه‌توایه به‌م خاڵأنه‌ی لای خواره‌وه:
1- سه‌رفیتره‌و شێوازی ده‌ركردنی: ئاشكرایه زه‌كاتی سه‌رفیتره له ساڵی دووه‌می كۆچی‌دا وه‌ك فه‌رمانێكی دیاریكراو فه‌رز كرا له سه‌ر موسڵمانان، وه هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا رۆژوی ره‌مه‌زان واجب كرا، شێوازه‌كه‌یشی ساعێكه له خورما یان جۆ یان گه‌نم و هاوشێوه‌كانیان له سه‌ر تێكڕای موسڵمانان: نێر بێت یان مێ، گه‌وره بێت یان منداڵ، به گه‌یشتنی شه‌وی جه‌ژن واجب ده‌بێت، واته هه‌ر كه‌سێك دوای ئاوابوونی رۆژ وه‌فاتی كرد له سه‌ری واجبه و پێویسته بۆی بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواتر له دایك بوو له سه‌ری واجب نییه، هه‌روه‌ها سوننه‌ته پێش نوێژی جه‌ژن بدرێت، پێویسته به بێ هۆ دوای نه‌خات، ئه‌گه‌ر دوای خست له رۆژی جه‌ژن ئه‌وا گوناهبار ده‌بێت و پێویسته قه‌زای بكاته‌وه.
2- هه‌ر موسڵمانێك له ماوه‌ی شه‌و و رۆژی جه‌ژندا باری دارایی ئه‌وه‌نده هه‌بێت كه زیاد بێت له پێداویستی خۆیی و ئه‌وانه‌یش بژێو و خه‌رجیان له سه‌ریه‌تی، ئه‌وا پێویسته سه‌رفیتره بدات، هی خۆی و ئه‌وانه‌ش كه خه‌رجییان ده‌كات.
3- دروسته له رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز زه‌كاتی سه‌ر فیتره ده‌ر بكرێت: پێشه‌وامان ئیمامی شافعی (رحمه الله) به‌لایه‌وه دروسته هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه بدرێت و كێشه نییه، باشترین كاتیش له دوایی پازده‌ی ره‌مه‌زانه، بۆیه ده‌كرێت چه‌ند رۆژێكیش پێش جه‌ژن ئه‌م سه‌رفیتره‌یه بدرێت به كه‌سانی موسته‌حه‌ق. به‌ڵام وه‌ك گوتمان باش نییه بخرێته دوای نوێژی جه‌ژنه‌وه مه‌گه‌ر به‌هانه‌یه‌كی دروست هه‌بێت، حه‌رامیشه له رۆژه‌كه‌ی دوا بخرێت، چونكه ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه له بۆی ته‌شریع كراوه ده‌فه‌وتێت، كه بریتییه له به‌شداری كردنی هه‌ژاران له خۆشی جه‌ژندا.
4- سه‌رفیتره له چی بدرێت؟ جه‌ماوه‌ری زانایان (شافعییه‌كان، مالكییه‌كان، حه‌نبه‌لییه‌كان ) ڕایان وایه پێویسته قوت بێت واته: گه‌نم و دانه‌وێله، به‌ڵام له لای مه‌زهه‌بی پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه و هاوه‌ڵانی و(متأخرین) ی زانایانی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی دروسته له جیاتی قوت قیمه‌ت و نرخه‌كه‌ی بدرێت ، واته: پاره بدرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕای پێشه‌وایان سوفیانی سه‌وری و حه‌سه‌نی به‌سری و عومه‌ری كوری عبد العزیز و ئیمامی بوخاریه. پێشه‌وایان: (اسحاق و أبو پور) یش فه‌رمویانه: له كاتی زه‌روره‌ت و پێویستیدا دروسته.
كه‌وا بوو ئه‌صل قوته (گه‌نم و جۆ و برنج و دانه‌وێله)، به‌ڵام زانایان فه‌رمویانه: دروسته له جیاتی قوت پاره بدرێت له كاتی پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاراندا، جا به هۆی ئه‌وه‌ی بار وگوزه‌رانی خه‌لك زۆر گۆرانكاری به سه‌ردا هاتووه خه‌ڵكی هه‌ژار و ده‌ست كورت له رۆژگاری ئه‌مرۆماندا وه‌كو پێویست سوودمه‌ند نابن له دانه‌وێڵه به‌راورد له سود وه‌رگرتنیان له پاره، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی شه‌رعی له دانانی ئه‌م فه‌ریزه‌یه به ده‌ركردنی خوارده‌مه‌نی له ئێستادا به ته‌واوه‌تی نایه‌ته‌دی، هه‌ربۆیه : ئه‌نجومه‌نی بالاّی فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان به موسولمانانی خه‌لكی كوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت بێ هیچ گومان و دوو دڵییه‌ك دروسته زه‌كاتی سه‌رفیتره‌كانیان به پاره بده‌ن به هه‌ژاران له بڕی دانه‌وێڵه‌كان، كه‌وا بوو هه‌موو تاكێك موسولمان ئازاده له وه‌ی گه‌نم و دانه‌وێله بدات له جیاتی سه‌رفیتره یان پاره، له‌سه‌ر ڕای ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه و زانایانی (متأخرین)ی مه‌زهه‌بی خۆمان به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی. وه بۆ زیاتر زانیاری له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی دروستی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره به پاره، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌توای ژماره (9)مان له ساڵی 2017 له سایتی زانایان به‌شی فه‌توا ( www.zanayan.org) كه پێشتر روونمان كردووه‌ته‌وه.
5- چه‌ند بدرێت بۆ سه‌رفیتره؟ ئه‌وه‌ی گه‌نم یا جۆ یا برنج ئه‌دات واته( قوت)، ئه‌ندازه‌ی واجبـی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر مرۆڤێكی گه‌وره یا بچوك، پیاو یا ئافره‌ت، یه‌ك صاعه له قوتی غاڵبـی ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رفیتره‌ی تێدا له سه‌ر واجب بووه، كێشی یه‌ك صاع ده‌كاته نزیكه‌ی(2,420 دووكیلۆ و چوارسه‌دوبیست گرام)، ئه‌وانه‌یش به پاره سه‌رفیتره‌كانیان ده‌ده‌ن پێویسته له بابی ئیحتیا‌ت و باشتر: بۆ هه‌ر كه‌سێك ( 2,500 دوو هه‌زارو پێنج سه‌د دیناری عێراقی) بده‌ن.
6- فیدیه‌ی ره‌مه‌زان: ئه‌و كه‌سه‌ی فیدیه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر، ئیتر به هۆكاری پیری، یا نه‌خۆشی، یاخود سكپری و شیردان، وه یا به هه‌ر عوزرێكی شه‌رعی تر فیدیه‌ی له‌سه‌ر پێویست بووه، بۆ هه‌ر رۆژێك (2500 دوو هه‌زارپێنج سه‌د دیناری عێراقی)یه به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی سه‌رفیتره، به پێی فه‌توای خاڵی چواره‌مان، وه بۆ ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زان (75,000 حه‌فتا و پێنج هه‌زاردینار) عێراقی ده‌كات.
7- سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین: ئه‌وا له‌و وڵاته‌ی لێی ده‌ژین بڕی چه‌ند دیاری كرا بۆ سه‌رفیتره ئه‌بێت ئه‌و ئه‌ندازه‌یه بدات، وه ده‌توانێت له كوردستانیش وه‌كیل بگرێت به‌پێ ی ئه‌و بڕه‌ی كه له‌و ولاته‌ی تێیدا ئه‌ژیت بۆی بده‌ن، وه ئه‌گه‌ر له ولاتێك ده‌ژیا بڕی سه‌رفیتره له‌و وڵاته دیاری نه‌كرا بوو وه‌یا نه‌یئه‌زانی، ئه‌وا ده‌توانێت بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك له 10000 ده هه‌زار دیناری عیراقی بدات زیاتریش بێت باشتره .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.