ە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و د. دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەناردنی مووچە لە بەغدا چاویان بە چەند كەسێكی پەیوەندیدار كەوتووە و بە بڕوای ئەوان بەمزوانە چارەسەر دەبێت.
د. دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له مانگی 12ی 2019ـه‌وه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه نه‌وت به ته‌واوه‌تی بداته به‌غدا نه‌ك 250 هه‌زار، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پابه‌ند بێت به پێدانی هه‌موو شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وتیش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا خستووه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و یادداشته‌ی بۆ سه‌رفكردنی مووچه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رزكراوه‌ته‌وه.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا، بۆ سه‌رفكردنی مووچه گه‌یشتوونه‌ته میكانیزم و سیغه‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی یادداشتێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، ئێستاش یادداشته‌كه له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری سه‌رفكردنی بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.