له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كه پاش به‌دواداچوون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر له سه‌ر ڕێگه‌ی قه‌ڵادزێ-ژاراوه 4 كه‌سیان به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیر كرد كه پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه به مادده‌ی 406 له یاسایی سزادانی عێراقی.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، تۆمه‌تباره‌كان له ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری هایلیۆكس دابوون و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر 2 كڵاشینكۆف و 1 چه‌كی جۆری GC و ده‌مانچه‌یه‌ك و 10 مه‌غزه‌ن فیشه‌ك 2 چه‌قۆ
پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پاش ده‌ستگیركردنیان به فه‌رمانی دادوه‌ر و به هه‌مان مادده‌ی هاتوو سه‌رجه‌میان ڕاگیر كران.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.