دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان له‌حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر كه‌یسى مسته‌فا سه‌لیمی بڵاو كرده‌وه
ناوبراو رایدهگهێنێت ، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦/٤/٢٠٢٠ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیمان ئەنجامدا سەبارەت بە چەند راپۆرتێکی پەیوەست بە مافی مرۆڤ و ژمارەیەک کەیسی رۆژنامەوانی لەوانەش کەیسی مستەفا سەلیمی.
راشیدهگهێنێت ، لەبارەی كەیسی مستەفا سەلیمی ئێمە گوتومانە دوای بەدواداچوون و وردبوونەوە لە تۆماری داتای بەردەستی ئاسایشی سلێمانی و نشینگە و دەروازە سنوورییەكان هاتنی هیچ كەسێك بە ناوی (مستەفا سەلیمی) تۆمار نەكراوە.
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان له‌حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ھەروەک پێشتریش لە راگەیاندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ئەم بابەتە روونکرابۆوە، بۆیە ھاتن یا نەھاتنی مستەفا سەلیمی لەلایەن ئەو لیژنەیە یەکلا دەکرێتەوە کە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەدواداچوونی ئەم کەیسە پێک ھێندراوە و چاوەڕوانی ئەنجامەکانی بەدواداچوونی راپۆرتی ئەو لیژنەیەین.
هه‌روه‌ها رایدهگهێنێت ، ئێمە ئاماژەمان بە بەیاننامەکەی ئاسایشی سلێمانی و بەدواداچوونی نووسینگەکەمان کردووە لەگەڵ لایەنی فەرمی سەرەوە بۆ لایەنە نێودەوڵەتییەکان.
لهبهشێكى دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایدهگهێنێت ، لە هەندێک دەزگای راگەیاندن وەک خۆی بڵاو نەکراوەتەوە و مانشێتی تایبەت بەم کەیسەیان بەشێوەیەک بەکار ھێناوە کە مانا و ناوەڕۆکی بابەتەکەیان پوختکراوەتەوە و ناوەڕۆکی قسەکانمان بە بەراورد لەگەڵ مانشێتەکەیان یەک ناگرێتەوە.
لهكۆتادا روونى ده‌كاته‌وه كه لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کە چاوەڕوانی راگەیاندنی دەرەنجامی بەدواداچوونی لیژنەی سەرەوە دەکەین سەبارەت بەم بابەتە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.