Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 10:34

وته‌بێژی فراکسیۆنى پارتى : ئەم کابینەیەی حکوومەت نۆ مانگە لەسەر کارە و مووچەی 8 مانگی داوە

ئەوە راست نییە کە دەگوترێت 5 مانگە حکوومەت مووچەی نەداوە
کوردستان TV
100%

پێشه‌وا هه‌ورامانی دیموكراتى كوردستان و ئەندامی لێژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،   کابینەی نۆیەم تەنیا 9 مانگە کار دەکات و 8 مووچەی داوە و تەنیا مووچەی مانگی نیسانی لاماوە.

له‌ وتارێكدا، پێشه‌وا هه‌ورامانی باسی ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای كردووه‌ و  ئاشكرای ده‌كات كه‌ ، ئه‌وه‌ی ئێستا بەغدا لە رێی کابینەیەکی دەستلەکارکێشاوە داوای دەکات، رادەستکردنی هەموو نەوتی هەرێمە لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆ، ئینجا ئەوان ئامادەن تەنیا مووچەی نیوەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرن

ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت ، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حەوت و هەشت و نۆی 2019، هەنگاوی باشی نا بۆ ڕێککەوتن لەگەل بەغدا، چەندین یاداشت و پێشنیار ئالوگۆرکران و لێکنزیکبوونەوەی باش هەبوو، حکومەتی هەرێم ئامادەبوو بڕی دووسەد و پەنجا هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق بکات و بەغداش لە بەرامبەردا بڕی نۆسەد ملیۆن دۆلار بۆ هەرێم بنێرێت. بەڵام تێکچوونی دۆخی بەغداولە کۆتاییشدا دەستلەکارکێشانەوەی کابینەی عادل عەبدولمەهدی ئەو هەوڵانەی پەک خست.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ کابینەی نۆیەم تەنیا ٩ مانگە کار دەکات و لەم ماوەیەشدا، ٨ مووچەی داوە و تەنیا مووچەی مانگی نیسانی لاماوە. کەواتە دروست نیە کە بگوترێ کابینەی نۆیەم، ئەمساڵ هیچ مووچەیەکی نەداوە.چونکە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨ تەنیا ٩ مانگ موچە دراوە، بەڵام لە سالی ٢٠١٩ هەموو مانگێک مووچە دراوە، ئەمساڵیش سێ مانگ موچە دراوە.

پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان و ئەندامی لێژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت  ، کابینەی نۆیەم بە ئەنجامدانی چاکسازییەوە توانیی لە ماوەی پێنج مانگدا داهاتی ناوخۆی هەرێم لە سەدو چل ملیۆن دۆلارەوە بگەیەنێتە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار، بەڵام دوای کێشەی کۆرۆنا و ڕاگرتنی زۆرێک لە کارەکان ئەم داهاتە بۆ پەنجا ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

ده‌شڵێت ، بەغدا کە نەوت گرانبێت داوای تەسلیمکردنی دەکات کە دابەزی بیانوودەگرێت، نرخی نەوت ئێستا بە ڕادەیەک دابەزیوە کە بە زیان دەفرۆشرێت. نەک هەر هەرێم بۆ چەند مانگی داهاتوو ، بەڵکو عێراقیش تووشی کێشەی گەورەی دارایی دەبێتەوە ئەگەر نرخی نەوت بەرز نەبێتەوە.

پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان و ئەندامی لێژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت راشیده‌گه‌ێنێت ، بەغدا لە سالی ٢٠١٩ تا مانگی ڕابردوو، بۆ هەر مانگێک بودجەی دیاریکراوی بۆ هەرێم، بە قەبارەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ رۆژێک بە نرخی ٦١ دۆلار بڕیوە. واتا راست نیە کە نەوت رادەست نەکراوە و بودجەش وەک خۆی هاتبێت جگە لەمە هیچ کات نەوت بە ٦۱ دۆلار نەبووە.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەو بڕەی کە هاتووە تەنیا بەشی موچەی نیوەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە کە دەکاتە ٣٨٣ ملیۆن دۆلار لە کاتێکدا کۆی مووچەی هەرێم مانگانە ۷٥۷ ملیۆن دۆلارە. کە حکومەتی هەرێم مانگانە بڕی ٣٧٢ ملیۆن دۆلاری خستووەتە سەر تا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمەی ئێستا عێراق بەرانبەر ئێمە دەیکات گوشارێکی سیاسیی شیعەکانە، کە پێش هەموو شتێک سزادانی هەرێمە بۆ قبوڵ نەکردنی بابەتی دەرکردنی هێزە ئەمرییکیەکان و چەند پرسێکی دیکەش.

له‌كۆتادا له‌ووتاره‌كه‌یدا پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان و ئەندامی لێژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ئەوان هەرکاتێک بۆیانبكرێت و گونجاوبێت ئامادەن سزای خەڵکی کوردستان بدەن، گرنگ نییە سەرۆک وەزیرانییان هەبێت یان نەیانبێت،کێشەیان هەبێ یان نەیانبێت،لەهەموو دۆخێکدا بیریان لای ئەوە هەیە خەڵکی کوردستان سزا بدەن و سزاکەش سیاسییەو پاڵپشتی ناوخۆیی هەیە و ئێستاش لەم دۆخە سەختەدا خەڵک پێویستی بە مووچەیەو حکوومەت زۆر بەجدی لەسەرهێڵە، بەغدا نابێت بیسەلمێنێت کە لەگەڵ ئەوانەدا جیاوازی نییە کە خەڵکی کوردستانیان بۆردوومان دەکرد و کیمیابارانیان کرد، گەر بەردەوامیش بن لە سزادانی هەرێمی کوردستان لەوانەیە ئەمجارە کەلێنی نێوانمان ئەوەندە گەورەبێت دەرفەتی نزیکبوونەوەی نەبێت.

 

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.