ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده له سه‌رانسه‌ری جیهان ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی تووشی زیانه‌كانی كرد و به‌پێی دوایین ئاماریش كه له ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و پێنج هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و یه‌ك كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده گیانیان له‌ده‌ست داوه، بۆ دوو سه‌د و حه‌وت هه‌زار و نۆ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و توشبووانه‌ش كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته هه‌شت سه‌د و هه‌شتا و یه‌ك هه‌زار و پێنج سه‌د و ده كه‌س
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.