Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 10:34

وێنه‌ .... هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی سنه‌ له‌سێداره‌درا

خێزانداره‌ و باوکی کچێکی 6 ساڵه‌
کوردستان TV
100%

لەگەڵ چواره‌مین رۆژی مانگی رەمەزان لە ئێران ا کە لەو مانگەدا حوکمی سێدارە بەڕێوە ناچێ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەرەبەیانی ئه‌مرۆ  دووشەممە  حوکمی لەسێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی " بوڵوانئاوای"ی دێولان بە ناوی "کەیوان ئەڵڵا مورادی" تەمەن ٢٨ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، هاوژینی کەیوان ئەڵلا مورادی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ناوبراو پێنچ ساڵ لەمەوبەر لە تێکهەڵچوونێکی سەر شەقام کەسێکی خەڵکی قوروەی بە ناوی" عیماد خالیدیان" کوشتبوو. ناوبراو دواتر دەستبەسەر کرابوو و لە لقی ٢ی دادگای تاوانەکانی سنە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" حوکمی لەسێدارەی بە سەردا سەپابوو.

رێكخراوی هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت ، کەیوان خێزاندار و باوکی کچێکی ٦ ساڵە بوو. ناوبراو چوار مانگ لەمەوبەر لە بەندیخانەی قوروەوە راگوازرابۆوە بۆ بەندیخانەی سنە.


هه‌روه‌ها هه‌نگاو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بۆ رێزگرتن لە مانگی رەمەزان حوکمی لەسێدارە لەو مانگەدا جێبەجێ نەکراوە، بەڵام بە پێی سەرچاوەکانی هەنگاو، جەباری، داواکاری گشتی شاری سنە بە هۆی ئەو گوشارەی کە لە ئەنجامی هەڵاتنی بەندکراوانی بەندیخانەی سەقزە لە سەریەتی، سوورە لە سەر جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەی چەند هاووڵاتیی دیکە لە رۆژانی داهاتوودا.

1

 

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.