سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند كه قوتابخانەکانی وڵاتهكهی لە مانگی ئەیلوولدا دەكرێنهوه، ئەوەش لەپێناو پاراستنی تەندروستیی منداڵانی ئیتاڵیا.
جۆزێپێ کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سەبارەت بە کردنەوەی قوتابخانەکان بەڵێنی دا لە مانگی ئەیلوولدا بکرێنەوە، دەشڵێت بەر لەو وادەیە هیچ هەنگاوێک نانێن، بەڵام لە چواری ئایاری داهاتوو شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان لەو وڵاتە دەکرێنەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لەو بڕیارە پاراستنی منداڵانە لە نەخۆشیی کۆرۆنا گوتیشی شارەزایانی تەندروستی باس لە ئەگەری زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، ئەگەر هات و پێش مانگی ئەیلوول قوتابییەکانمان گەڕاندەوە بۆ خوێندن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.