Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 03:10

ھۆشداری لە بەکارھێنانی ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین بۆ چارەسەری کۆرۆنا ده‌درێت

کارێکی مەترسیدارە و لێکەوتەی خراپی تەندروستی ھەیە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی کەنەدا رایده‌گه‌ێنێت ،  ھەندێک کەس دەرمانی مەلاریا واتە کلۆرۆکوین و ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین دەکڕن و خۆیان بەکاری دەھێنن، ئەمە کارێکی مەترسیدارە و لێکەوتەی خراپی تەندروستی ھەیە.

وەزارەتی تەندروستی کەنەدا راشیده‌گه‌ێنێت ، دەرمانی کلۆرۆکوین و ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین بەکاربھێنرێن تەنیا دەبێت لەژێر چاودێری و رێنمایی پزیشکدا بەکاربھێنرێن.

پێشتریش یەکێتی ئەوروپا ھۆشدارییەکەی لەمجۆرەی بڵاوکردبوویەوە ئەویش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کە دەرمانی مەلاریا بەھەندێک گۆڕانکارییەوە چارەسەری کۆرۆنا دەکات.

kurdistan 24

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.