Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 03:10

کۆریای باشوور: کیم جۆنگ- ئون لە ژیاندا ماوە و تەندروستی باشە

دەنگۆییەکانی مردنی سەرۆکی کۆریای باکوور ره‌تكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


کۆریای باشوور لەبارەی دەنگۆییەکانی مردنی سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون رایگەیاند کە ناوبراو لە ژیاندا ماوە و تەندروستی باشە.

راوێژکاری باڵای سەرۆکی کۆریای باشوور بۆ سیاسەتی دەرەوە، موون چونگ-ئین لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند ھەڵوێستی حکوومەتەکەمان جێگیرە. کیم جۆنگ-ئون لە ژیاندا ماوە و باشە. لەوەتەی ١٣ی نیسانەوە لە ناوچەی وۆنسان دەمێنێتەوە. تاکو ئێستا ھیچ جوڵەیەکی گوماناوی نەبینراوە.

لەماوەی چەند ھەفتەیەکی رابردوودا دەنگۆی تێکچوونی باری تەندروستی یان مردنی سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون بڵاوبووەوە.

تیمێکی پزیشکی چینی بەمەبەستی پێدانی راوێژکاری لەسەر رەوشی تەندروستی کیم، سەردانی کۆرریای باکووریان کردبوو، ھاوکات چەند ھەواڵێک بڵاوکرابووەوە لەبارەی ئەوەی کیم نەشتەرگەری دڵی بۆکراوە و تەندروستی بەرەو باشی دەچێ.

لەلای خۆیەوە کەناڵی ئاسمانی ھۆنگ کۆنگ مردنی کیم-ی راگەیاندبوو، بەڵام تا ئێستا ھیچ بەرپرسێک ئەم ھەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.