ن/ عومه‌ر چنگیانی
سه‌ره‌تا با له‌وه تێبگه‌ین گه‌رچی هه‌ندێك كه‌س جیاوازی له نێوان خێر "صدقه" و زه‌كات و سه‌رفیتره‌ده‌ركردن نازانن و وه‌ك یه‌ك ته‌ماشایان ده‌كه‌ن، بێ‌ئاگان له‌وه‌ی كه زه‌كات ئه‌ركه و خێركردن چاكه‌یه، به پێویستییه‌كی ئایینیی ده‌زانم ئه‌م بابه‌ته‌تان بخرێته به‌ر دید.
زه‌كات له زمانی عه‌ره‌بیدا: واته زیادكردن و گه‌شه‌كردن و پیرۆزی و پاككردنه‌وه (1).
سه‌ده‌قه (خێر) له زمانی عه‌ره‌بیدا: له وشه‌ی سیدق و ڕاستێتییه‌وه وه‌رگیراوه كه ده‌بێته به‌ڵگه‌ی ڕاستێتی ده‌ركه‌ره‌كه‌ی و له‌به‌ر خوا ده‌یكات(2).
زه‌كات وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئایینی و شه‌رعی: زه‌كات‌ده‌ركردن، خۆنزیكخستنه‌وه‌یه‌كه له خوا گیان و جۆره خواپه‌رستیه‌كه؛ زه‌كاته‌كه‌ش بۆ ئه‌وانه‌یه كه پێی شایانن و خوا ده‌ستنیشانی كردوون.
به‌ڵام سه‌ده‌قه خۆنزیككردنه‌وه‌یه له خوا به خه‌رجكردنی سامان به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رع به پێویست و واجبی زانیبێ، جاری وایش ده‌بێت زه‌كات و سه‌ده‌قه بۆ یه‌كدی به‌كار دێنرێن.
جیاوازیه‌كه‌ی سه‌ده‌قه و زه‌كات:
یه‌كه‌م/ زه‌كات به‌پێویست كراوه له چه‌ند شتێكی دیاریكراودا؛ وه‌ك زێڕ و زیو و كشتوكاڵ و به‌روبووم و ماڵی بازرگانی و، چوار چه‌شنه ئاژه‌ڵ: وشتر و گا و مانگا و مه‌ڕ و بزن.
وه‌لێ سه‌ده‌قه به پێویست نه‌گێڕدراوه له شتێكی دیاریكراو و سنووردار، له هه‌ر شتێكدایه كه بگونجێت بكرێت به خێر.
دووه‌م/ زه‌كات پێویسته ئه‌ندازه‌كه‌ی گه‌یشتبێته ئه‌ندازه‌ی دیاریكراو یاخود نیساب؛ ئه‌ندازه‌ی ده‌ركردنه‌كه‌یشی دیاریكراوه و ده‌بێ ساڵێكیشی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبێت.
به‌ڵام سه‌ده‌قه هیچ مه‌رجێكی بۆ دیاری نه‌كراوه به‌پێی توانا و ویستی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی. كه‌ی و چه‌ند بیه‌وێت ده‌به‌خشێت.
سێیه‌م/ زه‌كات وه‌ك له ئایه‌تی شه‌ستی سووره‌تی 'به‌رائه‌ت'ـدا دیاری كراوه ده‌درێت به هه‌شت چین؛ له‌و هه‌شت چینه بترازێت، زه‌كاتی پێ ناشێت؛ وه‌كچۆن ده‌فه‌رمێت:
(إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَا‌وِ ۆالْمَسَاكِینِ ۆالْعَامِلِینَ عَڵیْهَا ۆالْمُۆَلَّفَه‌ِ قُلُوبُهُمْ ۆفِی الرِّقَابِ ۆالْغَاڕمِینَ ۆفِی سَبِیلِ اللَّهِ ۆاِبْنِ السَّبِیلِ فَڕیچَه‌ً مِنْ اللَّهِ ۆاللَّهُ عَلِیمٌ حَكِیمٌ)التوبه (60).
"به ڕاستی زه‌كات بۆ هه‌ژار و كه‌مده‌ست (مسكێن)ـه و، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌وڵه‌ت ڕایسپاردوونه زه‌كات كۆ بكه‌نه‌وه. بۆ تازه‌مسڵمانێكه ده‌شێ دڵنه‌وایی بكرێت؛ بۆ ئه‌و به‌نده و كه‌نیزه‌كانه‌یه وا ده‌یانه‌وێت خۆیان بكڕنه‌وه له ئاغاكانیان؛ هه‌روابێته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌یشه وا قه‌رزارن و، له ڕاهی خوا و، بۆ رێبوارێكی داماوه؛ ئه‌مه فه‌رزی خوایه و له‌لای خواوه‌یه؛ خوا زانا و دانایه."
به‌ڵام سه‌ده‌قه دروسته بدرێ به‌وانه‌ی له ئایه‌ته‌كه‌دا ناویان هاتووه و به خه‌ڵكی تریش.
چواره‌م/ گه‌ر كه‌سێك مرد و قه‌رزاری زه‌كات بوو و نه‌یدابوو، میراتبه‌ره‌كانی ده‌بێ له‌میراته‌كه ده‌ریبكه‌ن و پێش وه‌سیه‌ت و میراتبه‌ر ده‌خرێت.
وه‌لێ سه‌ده‌قه وا نییه و هیچ پێویست نییه كه له ماڵه جێماوه‌كه‌ی بۆی بكرێت.
پێنجه‌م/ ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌كات نه‌دات، خوا سزای ده‌دات؛ چه‌ندین ده‌قی دروست له‌وباره‌یه‌وه هاتووه، وه‌لێ له‌سه‌ر خێرنه‌كردن كه‌س سزا نادرێت.
شه‌شه‌م/ به‌پێی بۆچوونی هه‌رچوار مه‌زهه‌به سونییه‌كه‌ی ئیسلام دروست نیه زه‌كات بدرێت به ڕه‌گ و به لق‌وپۆپی مرۆڤ، واته زه‌كات نادرێت به دایك و باوك و نه‌نك و باپیر و كوڕ و كچ و نه‌وه، به‌ڵام خێر دروسته بدرێت با به‌وانیش بێت.
حه‌وته‌م/ دروست نییه زه‌كات بدرێ به زه‌نگین یان هه‌ژارێك توانای كاركردنی هه‌بێت وه‌ك له ده‌قی فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه دوو پیاو له كاتی حه‌جی ماڵاواییدا هاتوونه‌ته لای پێغه‌مبه‌ر ـ دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت ـ كه له‌و كاته‌دا ئه‌ویش سه‌یری كردن و روانیه باڵایاندا، بینیی به‌توانا و به‌هێزن فه‌رمووی:
(عن عبید الله بن عدی قال : أخبرنی رجلان أنهما أتیا النبی صلی الله علیه وسلم فی حجه الوداع وهو یقسم الصدقه فسألاه منها فرفع فیهما البصر وخفچه فرێنا جلدین فقال : " إن شئتما أعگیتكما ولا حڤ فیها لغنی ولا لقوی مكتسب "
"گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن به‌شتان ده‌ده‌م وه‌لێ ئه‌م زه‌كاته به‌شی زه‌نگین و به‌توانستێكی پێوه نییه كه بتوانێ كاسبی بكا" (3)؛ وه‌لێ سه‌ده‌قه دروسته بدرێت به زه‌نگین و به كه‌سێكیش بتوانێ كاسبی بكات.
هه‌شته‌م/ باشتر وایه زه‌كات له زه‌نگینی هه‌ر وڵات و ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌یه‌ك وه‌ربگیرێت و بدرێت به هه‌ژار و خاوه‌ن پێداویستی هه‌مان جێگا و نه‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنێكی تر، مه‌گه‌ر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی شه‌رعی. وه‌لێ خێر وانیه ده‌درێ به نزیك و به دوور.
نۆیه‌م/ دروست نییه زه‌كات بدرێت به بێ‌بڕوا و خوانه‌ناس و هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكه‌ر، وه‌لێ سه‌ده‌قه دروسته بدرێت به‌وانه‌یش. وه‌ك ده‌بینین له هه‌شته‌مین ئایه‌تی سوره‌تی 'ئینسان'ـدا به بڕواداراندا ده‌ڵێ و ده‌فه‌رمێت:
(ویگعمون الگعام علی حبه مسكینا ویتیما وأسیرا )الإنسان / 8).
"له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیشیان بۆ سامان و پێویستیشیان پێی ده‌یبه‌خشنه هه‌ژاری كه‌مده‌ست و ده‌سنه‌چووگ و سێوی (بێباوك) و دیل."
وه‌ك ئیمامی قورتوبی ده‌فه‌رمێت: له نێو مسوڵمانادا مه‌گه‌ر گرتوو و دیل ئه‌گه‌ر هه‌بێت كه‌سێك هه‌یه به‌ده‌ر له بێ‌بڕوا كه له جه‌نگدا گیرابێتن."
ده‌یه‌م: دروست نییه پیاو زه‌كات بدات به ژنی خۆی وه‌لێ دروسته خێری پێ بكه‌یت.
له كۆتاییشدا ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كه وشه‌ی سه‌ده‌قه بۆ هه‌رچاكه‌یه‌ك به‌كارده‌هێندرێت و له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه "هه‌ر هه‌موو چاكه‌یه‌ك خێره".
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته‌م له وێبسایتی "الاسلام سۆال وجواب" وه‌رگرتووه كه ژماره‌ی فه‌تواكه "9449"یه و له 23ی 10ی 2002دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌دودا چوونیشم بۆ كرد.
په‌راوێزه‌كان:
(1) " لسان العرب " (14 / 358 ) ، " فتح القدیر " ( 2 / 399 ) .
(2) " فتح القدیر " ( 2 / 399 ) .
: " رواه أبو داود ( 1633 ) والنسائی ( 2598 ) . والحدیپ : صححه الإمام أحمد وغیره . وانڤر : " تلخیص الحبیر " ( 3 / 108 ) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.