Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 08:50

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم کارێکی سیاسییە نه‌ک یاسایی

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە سەردانی بەغدا دەکاتەوە
کوردستان TV
100%


د. ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، کێشەی نەناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێم پرسێکی سیاسییە نەک یاسایی.

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  بەگوێرەی بنەماکانی بودجەی عێراق، ناردنی پارەکە کێشەی تێدا نییە، بەڵکو ئێستا ماددەی 27ی چادوێری دارایی عێراق باس دەکەن، کە بەگوێرەی ئەو ماددەیەش، باس لە بڕینی بەشە بودجەی هەرێم نەکراوە، بەڵکو تیایدا هاتووە، دەبێت هەردوولا لەبارەی خەرجییەکانیان کۆببنەوە و لەسەر ئەو بنەمایە بودجە دابنرێت.

ئاماژەی بەوەشده‌كات ئەم هەفتەیە شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

د. ڤیان سەبری ده‌شڵێت ،  بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کارێکی سیاسییە و دژی بنەماکانی دەستوورە. ئەوان ماددەی 27ـیان کردووەتە بیانو کە ئەو ماددەیە باس لە بڕینی بەشە بودجەی هەرێم ناکات.

kurdistan 24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.