Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 07:37

له‌پارێزگای زیقار رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا و قوربانى لێکه‌وته‌وه‌

هێز ئەمنییەكان گولـلەی راستەقینەیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكارهێناوە
کوردستان TV
100%

لە ئاكامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لە شارۆچکەی ریفاعی باكووری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، حەوت خۆپیشاندەر برینداربوون.

لەوبارەوە ئەفسەرێك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەكرد، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا لە شارۆچکەی ریفاعی باكووری زیقار، روویداوە.

ئاماژەی بەوەیشدا كە لەمیانی رووبەڕووبوونەوەكەدا، هێز ئەمنییەكان گولـلەی راستەقینەیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكارهێناوە كە بەهۆیەوە حەوت خۆپیشاندەر برینداربوون.

راشیگەیاند كە دواتر بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی رەوشەكە، هێزە ئەمنییەكان هاتوچۆکردنیان لەسەرتاسەری قەزای ریفاعی قەدەغە كرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.