سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و کەرەنتین کردنی، چاکبووەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن دوای ۲۲ رۆژ لە دابڕان گەڕایەوە سەر کارەکەی.
بۆریس جۆنسۆن دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و وەرگرتنی چارەسەر، چاکبووەوە و ئەمڕۆش لە یەکەمین رۆژی دەستپێکردنەوەی کاردا، لەڕێی ڤێدیۆ کۆنفڕانسەوە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات و پێدەچێت دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەی رۆژنامەوانی سازبکات.
بەپێی رۆژنامەی تەلەگراف، چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن لە میانی ئەم هەفتەیەدا، پلانەکانی بۆ سووککردنی رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بخاتەڕوو.
یەکێک لە یاریدەدەرانی بۆریس جۆنسۆن کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکە باسی لەوە کردووە کە لە حەوتی ئایاردا، حکوومەت لەڕووی یاساییەوە چاو بە رێوشوێنەکانی تایبەت بە کەرەنتینەدا دەخشێنێتەوە، بەڵام پێدەچێت سەرۆکوەزیران پێش ئەو وادەیە رێوشوێنەکان سووک بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.