Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 21:40

ئه‌و پزیشکه‌ی لە دهۆک تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بووه‌ پەیامێکی بڵاوکرده‌وه‌

تەندروستیم تا رادەیەك باشە و چارەسەرم بۆ دەكرێت
کوردستان TV
100%

پزیشكێكی دهۆك بەناوی (مەلەڤان حەبیب توڤی) دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت پەیامێك بڵاودەكاتەوە و وێنەیەكی پەیامەكەی بە دەست زاری كرمانجی كەوتووە و تێدا هاتووە".
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

من پزیشك مەلەڤان حەبیب توڤی، پزیشكی تایبەتمەندی دڵ و هەناو لە نەخۆشخانەی ئازادی دهۆك و ماموستا لە كۆلیژی پزیشكی لە ئەركی خۆمی پزیشكیدا، دوای چارەسەركردنی نەخوشێكێ گومانلێكراو بە كۆرۆنا دواتر دڵنیابووم كە هەڵگری كۆرۆنام بۆم روون بوویەوە كە چەند نیشانەیەكی كۆرۆنا لە من هەن وەك بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ئازاری قۆرگ، بە پێویستم زانی تێستی كۆڤید 19 ئەنجام بدەم و ئەنجامەكانی من پۆزەتیڤ دەرچوون و دەركەوت كە تووشی كۆرۆنا بوومە .
ئەو پزیشكە ئەوەشی خستەڕوو : پر بەدڵ سوپاسی كارگێری پارێزگای دهۆك و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و هاورێ و پزیشك و كەس و كارەكانم و كارەمەندانی تەندروستی و قوتابیانی كۆلێژی پزیشكی و هەركەسێك هەواڵی منی پرسیوە پاڵپشی منیان كردووە بەرێگای تەلەفون و سوشیاڵ میدیا, سوپاس بۆ هەموو لایەك ئێوەی بەرێز دڵنیادەكەمەوە كە تەندروستیم تا رادەیەك باشە و چارەسەرم بۆ دەكرێت هیچ نیشانەیەكی خراب نییە.
توڤی، ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەوەی دڵخوشی كردوومە ئەوەیە تا ئێستا چەندین پشكنین بۆ كەسوكار و خێزانەكەم و هاوپیشەكانم كردووە ئەوانەی رۆژانە لە نەخۆشخانەی ئازادی پێكەوە كارمان دەكرد هەموو پشكنینەكان نیگەتیڤن، واتە هیچ كەسێك لە رێگەی من تا ئێستا تووشی كۆرۆنا نەبووە، دووبارە سوپاس بۆ هەموو لایەك و خوا یاوەربێت".

  ژێده‌ر : زاری كرمانجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.