تیمێكی پزیشكی ئیسپانی ، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنج راكێش ، رێزیان له شۆفێرێكی ته‌كسیان نا به‌جۆرێك دیمه‌نكه زۆر كاریگه‌ر بوو، شۆفێره‌كه تووشی شۆك بوو.
ئه‌م شۆفێر بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا ببوون به ته‌كسییه‌كه‌ی خۆی ده‌یگواستنه‌وه ، بۆ نه‌خۆشخانه‌كان بۆیه كۆمه‌ڵێ له پزیشكان و كارێكارن له ناوه‌ندی پزیشكی "رامون ئی كجال دی مه‌درید" رێورسمێكی رێزلێنانیان بۆ سازكرد، كه‌بریتی بوو به پێشوارزی و چه‌پڵه‌لێدان بۆی ، به‌م شێوه‌ی كه له گرته‌كه دیاره.
شایانی باسه له‌گه‌ڵ رێز لێنانه‌كه بڕه پاره‌ییه‌كیان پێشكه‌ش كرد كه پزیشكه‌كان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه بۆ شۆفێره‌كه‌یان كۆكردبووه‌وه.
له‌لایه‌كی تر شۆفێره‌كه چاوه‌كانی پڕبوو له‌گریان كاتێ ئه‌نجامی پشكینی خۆشی وه‌رگرته‌وه ،كه تووشی نه‌خۆشی كۆڕۆنا نه‌بووه.
وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / كامران
ژێده‌ر/ مالپه‌ری ئه‌نا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.