Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 08:50

لە سلێمانی کچێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌فیشه‌ک کوژرا و بکوژەکەش هەڵات

‌ پۆلیسی سلێمانى: ده‌ستمان به‌لێكۆلینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌دا كردووه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کچێکی تەمەن 18 ساڵ لە شاری سلێمانی بەفیشەک کوژراوە و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە به‌وه‌ ده‌كات كه‌ شەوی رابردوو لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کچێک لە ماڵێکدا فیشەکی بەرکەوتووە و پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە لەوەى رووداوێکى بریندارکردن هەیە، دواى گەیشتنى پۆلیس بە شوێنى رووداوەکە دەرکەوت کچێک بە گولە بریندارکرابوو دواى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  خاوەن ماڵەکە هەڵهاتووە، تا ئێستاش هۆکاری کوشتنەکە نازاندرێت، پۆلیس فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکردووە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەکراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

 وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت ،  کچە کوژراوەکە خەڵکى سلێمانییە و تەمەنى لە سەرو ١٨ ساڵەوەیە، نەزانراوە لە لایەن هاوڕێى یان خۆشەویستى خۆیەوە کوژراوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.