Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 07:17

مۆسیقا شوێنێکی تایبەتی لە پێکهاتەکانی مێشکدا هەیە ...

لێكۆڵەرەكان ئەم دوزینەوەیان زۆر بە سەیروسەمەرە ناو برد چوونكە مۆسیقا نە پەیوەندی بە بەردەوامی ژیانەوەهەیە
کوردستان TV
100%

لە وانەیە موسیقا بۆ بەردوامی ژیانی مرۆڤ وەكوو، خواردن و خواردنەوە، پێكگەیشتنی سكسی و هەستیاری زۆر پێویست نەبێ‌، بەڵام ئەم پێكهاتە لە مێشكی مرۆڤدا وەكو یەك دەجولێت . بە گوێرەی راپۆرتێك  كە لەسەر هێڵی ئینترنێتی ( رۆیتێتر ) لە نیۆیۆرك بڵاوكراوتەوە، لێكۆلێنەرەكان سەلماندوویانە ئەو مۆسیقایەی كە بۆ تاقیكردنەوە هەڵبژێردراوە، خاڵەكانی هەستیاری لە مێشكدا دەجوولێنێت كە ئەو سەنتەرانە ئەو بەشەی مێشكن كە پەیوەندیان بە خواردن، خواردنەوە، پێك گەیشتنی جنسی و خواردنی مادە بێهۆشكەرەكانەوە هەیە .

 

لە ژمارەی 25ی بڵاوكراوەی (ئەكادمی نەتەوەیی زانستەكان)دا هاتوووە، لێكۆڵەرەكان ئەم دوزینەوەیان زۆر بە سەیروسەمەرە ناو برد چوونكە مۆسیقا نە پەیوەندی بە بەردەوامی ژیانەوەهەیە نە وەكوو مادە بێهۆشكەرەكان ڕاستەوخۆ پێكهاتەكانی مێشك تێك دەدات . لێكۆڵه‌رەكان بڕوایان بەوە هەیە كە مۆسیقا لە ناو تەواوی كلتووری نەتەوەكانی جیهاندا هەیە و لەوانەیە لە ئاست هەست و تەندروستی و هێوری مروڤەكانیدا كاریگەر بێت..!

 

دكتۆر (ئان بڵاد) لە نەخۆشخانەی ماساچوسێت لە (چارلزتاون)ی نیۆیۆرك، لێكۆلینەوەیان لە سەر مێشكی 10دە موزیسیەن ئەنجامدا . بۆ ئەو لێكۆڵینەوە مۆسیقایەكی كلاسیكیان هەڵبژارد كە زۆر بەدڵی تێستكراوەكان بوو و كاتێك كە گویان لێ دەگرت و وێنەی مێشكیان بە ئامێری (سی تی سكەن)ی مێشك دەگرت ، وێنەكان ئەویان بەدیار دەخست كە بە زۆربوونی هەستی خۆشی لە مۆسیقا، هاتووچووی خوێن لە مێشكیاندا زۆرتر بوو، لە كاتێكدا ئەم بابەتە سەبارەت بە مۆسیقای ئاسایی وەڵامێكی نەبوو .

 

بە وتەی پسپۆران و لێكۆلێنەران، (توانایی مۆسیقا لە دروستكردنی ئەم خۆشیە قووڵەی نمونەیی) و جووڵانی سستەمەكانی مێشك بەدەردەخات كە لەوانەی مۆسیقا بۆ بەردوامی ژیانی مرۆڤ سەد لە سەد پێویست نەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا دەتوانێت لە بەرژەوەندی تەندرووستی جەستە و رۆحی مرۆڤدا زۆر كاریگەر بێت .

ئاماده‌كردنى: دیار موحەمەد

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.