Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 07:17

3 که‌سى دیکه‌ له‌ سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون

دانیشتووی شارباژێڕن
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی سێ کەسی دیکەی لە سلێمانی بە کۆرۆنا راگەیاند و دەڵێت، دانیشتووی شارباژێڕن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران"

لەبارەی توشبوەكانیشەوە وتی،"ئافرەتێكی تەمەن 26 ساڵ و کچێکی تەمەن 14 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 8 ساڵانە دانیشتوی شارباژێڕن لە پارێزگای سلێمانی و بەرکەوتەی توشبوی پێشوون."

كۆی گشتی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ 355 تووشبوو،  له‌نێویاندا چوار مردن هه‌یه‌ و 322 نه‌خۆش چاكبوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیتر هه‌مویان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.