وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون بۆ گرفتی ئاردی بایه‌عی ده‌كات.
ماوه‌یه‌كه له شاری هه‌ولێر باس له خراپیی جۆری ئاردی بایه‌ع ده‌كرێت و هاووڵاتییان نیگه‌رانیی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه و چاره‌سه‌ركردنی ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و شاندێكی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی كارگه‌ی ئارد و سایلۆی هه‌ولێریان كرد و له گرفته‌كانی جۆری ئاردیان كۆڵییه‌وه.
وه‌زیری بازرگانی چه‌ند رێوشوێنێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان گرته‌به‌ر و له لێدوانیكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، گله‌یی و گازانده‌ی زۆر له‌سه‌ر ئاردی بایه‌عی هه‌بوو بۆیه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان به به‌شداریی داواكاری گشتی پێكهێناوه، به‌ڵام به هۆی ڤایرۆسی كـۆرۆنـا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رێوشوێنه‌كانیان دواكه‌وت، هه‌روه‌ها وه‌زیری بازرگانی رایگه‌یاند رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌گرنه‌به‌ر كه كه‌مته‌رخه‌مییان نواندووه.
گوتیشی ئه‌و ئارده‌ی له بایه‌عه‌كان هه‌یه هی پشكی ئێستا نییه و ئه‌و ئارده‌ی كه هه‌یه راگیراوه و ئاشه‌كانیش راگیراون تا ئه‌و كاته‌ی لیژنه‌ی پزیشكی دێت و پشكنین ده‌كات.
وه‌زیری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاییشی دا و گوتی: ئه‌گه‌ر له مانگه‌كانی داهاتوو ئارد خراپ بوو من كه‌مته‌رخه‌مم.
لاى خۆشییه‌وه سالار فاتهكه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئاشه‌كانی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئاشه‌كانی عێراقی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند ئه‌و گه‌نمه‌ی كه له سایلۆ وه‌ریده‌گرن، گه‌نمی هاورده‌كراوه كه هی ساڵی رابردووه و ته‌عقیم كرابوو و به هۆی ڤایرۆسی كـۆرۆنا گه‌نمی نوێ هاورده نه‌كراوه.
گوتیشی ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌نمی باشیان بداتێ ئه‌وانیش ئاردی باش به‌رهه‌م ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها سالار فاتهكه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد بڕیار دراوه هه‌ر ئاردێك كه به‌رهه‌م بهێنرێت، ده‌بێ پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت و ئه‌گه‌ر ئارده‌كه له پشكنین ده‌رچوو ئه‌وجا ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
وه‌زیری بازرگانی: ئه‌گه‌ر له مانگه‌کانی داهاتوو (ئارد) خراپ بوو من که‌مته‌رخه‌مم
هه‌ر ئاردێك كه به‌رهه‌م بهێندرێت، ده‌بێ پشكنینی بۆ بكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.