Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 05:47

بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان له‌ به‌غدا کۆبوونەوە

شایستە‌ داراییە‌كانی ھاوڵاتیانی كوردستان باسكرا
کوردستان TV
100%

 


بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی دانووستاندکاری هەرێم و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە تەلاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرێوەچوو و لە‌ تیایدا گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی رە‌وشی دارایی عێراق و لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها پە‌یوە‌ندییە‌كانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدا و كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان خرانە بەرباس.

لە گفتوگۆكاندا جە‌خت کرایەوە لە‌سە‌ر داڕشتنی سیاسە‌تێك كە‌ ‌لە‌گە‌ڵ ئە‌م قۆناغە‌دا بگونجێت و بتوانرێت ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھاوڵاتیانی كوردستان بە‌دە‌ست بهێنرێت.

كۆبوونە‌وە جە‌ختی لە‌سە‌ر گرنگی یەكدە‌نگی فراكسیۆنە‌ كوردستانییە‌كان وھە‌ماھە‌نگی زیاتر لە‌نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان و فراكسیۆنە‌ كوردستانییە‌كانی بە‌غدا كردەوە،‌ لەپێناو بە‌رگریكردن لە‌ مافە‌كانی خەڵكی كوردستان و بە‌دە‌ستھێنانی شایستە‌ داراییە‌كانیان كە‌ مافێكی سە‌رە‌تایی ھاووڵاتیانە‌.

كۆبوونە‌وە‌ ئە‌وە‌شی دووپاتكردە‌وە‌ كە‌ دە‌بێت ھە‌موو ھە‌وڵێك لە‌سە‌ر ئە‌و بنە‌مایە‌ بێت كە‌ قوتی ھاوڵاتیان نە‌كرێتە‌ گوشاری سیاسی‌.

ھە‌روە‌ھا جە‌خت كرایە‌وە‌ كە‌ حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان پابە‌ندە‌ بە‌ پابەندییە دارایی و نە‌وتییە‌كان بۆ جێبە‌جێكردنی ئە‌و لێكتێگە‌یشتنە‌ی نێوان ھە‌ریم و بە‌غدا كە پێشتر‌ لە‌سە‌ری رێككە‌وتبوون.

ھە‌روە‌ھا ‌‌ جە‌ختكرایە‌‌وە‌ كە‌ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە بواری دارایی و نەوت دەبێت لە چوارچێوەی یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵیی و یاسای دابەشکردنی داهاتەکان بێت و بەجۆرێک ماف و دەسەڵاتە دەستووریەکانی هەردوولای تیادا جێگیر بکرێت.

دواتر شاندی دانوستانكار ناوە‌ڕۆكی كۆبوونە‌وە‌كانیان لە‌ بە‌غدا خستە‌ڕوو و بۆچوونی خۆیانیان سەبارەت بە چۆنیە‌تی مامە‌ڵە‌كردن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق باس کرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک و نوێنەرانی فراكسیۆنە‌ كوردستانییە‌كان ڕاو سەرنجی خۆیانیان بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا پێشكەش كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.