Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 01:06

 لەئەمریکا زیاتر لە یەک ملیۆن که‌س تووشى کۆڕۆنا بوون

توشبوانی كۆرۆنا لەسەرتانسه‌رى جیهان گەیشتوەتە سێ ملیۆن و 47 هه‌زار كه‌س
کوردستان TV
100%


ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، زیاتر لە یەک ملیۆن توشبوی بەکۆڕۆنا تێپەڕاند.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی داتا سەنتەری جیهانی بڵاویكردونەتەوە، لە دوێنێوە تاكو ئەمڕۆ 13 هەزار و 672 كەس توشی پەتای كۆرۆنا بون بەوەش ژمارەی توشبوانی پەتاكە لە ئەمریكا گەیشتە یەك ملیۆن و 832 هەزار كەس.

بەپێی ئامارەكان، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا لە ئەمریكا 873 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی مردوانی پەتاكە گەیشتوەتە 56 هەزار و 286 كەس.

لەئێستادا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتوەتە سێ ملیۆن و 46 هەزار و 213 كەس، لەو ژمارەیەش 210 هەزار و 379 كەس گیانیان لەدەستداوە و 916 هەزار و 374 كەسیش چاكبونەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.