دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیی سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون'ه‌وه بۆچوونی هه‌یه، به‌ڵام ئێستا نایخاته روو.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی خراپی ره‌وشی ته‌ندروستیی سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون'ه‌وه ده‌كرێن، گوتی: " له‌م باره‌یه‌وه بۆچوونێكم هه‌یه، به‌ڵام ناتوانم بیڵێم، هیوادارم باش بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: كیم رۆژی شه‌ممه لێدوانی نه‌دا، دیاره نه‌یتوانیووه لێدوان بدات. له داهاتوویه‌كدا كه زۆر ناخایه‌نێت، هه‌واڵێك له‌باره‌ی كیم'ه‌وه ده‌بیستین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.