كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا دوو خۆكوژ خۆیان به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری له‌ناوچه‌ی قادسییه‌ی شاری كه‌ركوك ته‌قانده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی راگه‌یاند: دوو خوكوژ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگرییان له ناوچه‌ی قادسییه له‌پارێزگای كه‌ركوك كرده ئامانج.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه كه روونیشیكرده‌وه كه دوو ته‌قینه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌رگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه‌وتۆته‌وه ، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سێ پاسه‌وانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه برینداربوون و شه‌ڕه ته‌قه‌ش له‌شوێنه‌كه روویداوه و نێو كاتژمێر به‌ر له كرده‌وه خۆكوژییهكهش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری زانیاری پێگه‌یشتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / ئه‌لئه‌خبارییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.