نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ١٩ دۆلار و ٢٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٢٢ دۆلار و ٢٢ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٢٠ دۆلار ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٥ه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا چوار دابه‌زیوه و گه‌یشتووه‌ته ١٩ دۆلار و ٢٠ سه‌نت. له هه‌مان كاتدا نرخی خاوی رۆژئاوای تێكساس به ١٧ دۆلار و ٩٦ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
له كاتێكدا به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان دژبه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مكردووه‌ته‌وه، هاوكات به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه وڵاتان عه‌مباره‌كانیان پڕكردووه، كه‌می توانای عه‌مباره‌كانیش بووه‌ته هۆی به‌رده‌وام دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له‌لایه‌ن ئۆپیك و هه‌ندێ له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك له‌نێوان یه‌كی ئایار بۆ ٣٠ حوزه‌یران كه ده‌گاته ١٠ ملیۆن به‌رمیل، به‌س نییه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی كاریگه‌ری دابه‌زینی خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه نزیك بووه‌ته‌وه له ٣٠ ملیۆن به‌رمیل، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری نه‌رێنیی ده‌كاته سه‌ر نرخه‌كه‌ی.
ره‌نگه له رووی ته‌كنیكییه‌وه، خاوی برێنت له‌نێوان ١٩ دۆلار و ١٧ سه‌نت بۆ ١٩ دۆلار و ٥٦ سه‌نت به‌رهه‌ڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ١٨ دۆلار و ٧٨ سه‌نت بۆ ١٨ دۆلار و ٣٩ سه‌نت بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.