له رووداوێكی هاتوچۆدا له پارێزگای خۆراسانی باشوور رۆژهه‌ڵاتی ئێران، ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ماڵپه‌ڕی ''عصر ایران'' بڵاوی كرده‌وه، كاته‌كانی به‌یانی له شارۆچكه‌ی سه‌ربیشه، رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان بارهه‌ڵگرێك كه پیازی باركردبوو له‌گه‌ڵ پاسێكدا روویداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای خۆراسانی باشوور، عه‌لی ره‌زا رزا‌یی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و رووداوه‌دا، ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.
عه‌لی ره‌زا رزا‌یی باسی له‌وه كرد كه برینی ژماره‌یه‌ك له برینداران سه‌خته و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.