له ئێران له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧١ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستدا، ژماره‌ی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٢ هه‌زار و ٥٨٤ كه‌س.
له ئێران له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧١ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته پێنج هه‌زار و ٨٧٧ كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانیش به‌رزبووه‌وه بۆ ٩٢ هه‌زار و ٥٨٤ كه‌س.
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، كیانوش جیهانپور ئاشكرای كردووه كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧١ كه‌سی دیكه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كیانوش جیهانپور ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته، پێنج هه‌زار و ٨٧٧ كه‌س، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٢ هه‌زار و ٥٨٤ كه‌س.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه باری ته‌ندروستیی دوو هه‌زار و ٩٨٣ تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه ناجێگیره و تا ئێستا ٧٢ هه‌زار و ٤٣٩ كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئێران، له ١٩ی شوباتدا له شاری قوم تۆماركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.