فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 39 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركرد.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه هه‌ردوو ناوچه‌ی هاریسهو خۆره‌ی سه‌ر به‌پارێزگای به‌سره، به‌هۆی تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی كۆرۆنانهوه به‌ته‌واوه‌تی داخران و دانیشتووانه‌كه‌ی كه‌ره‌نتین كران و رێگا به‌كه‌س نادرێت هاتوچۆ بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.