قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند: به داخه‌وه ئاسانكارییه‌كان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان كه‌متر پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، به داخه‌وه ئاسانكارییه‌كان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان كه‌متر پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رز بووه‌ته‌وه.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر گوتیشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بوونه، به‌ڵام به داخه‌وه به‌شێك تا ئێستاش باوه‌ڕیان به‌وه نه‌هێناوه كه ڤایرۆسه‌كه هه‌یه.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر گوتیشی، مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا هێشتا ماوه و بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به ته‌واوی پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.