شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان به سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: شاندەکە پاش بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی ئەنجام دەدات.
ئامانجی سەردانەكەش، بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.