لایه‌نه شیعییه‌كان له ماڵی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبوونه‌ته‌وه و رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئاشكرایكرد شه‌وی رابردوو سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه شیعییه‌كان له ماڵی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبوونه‌ته‌وه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی بكرێته سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و به بێ ئاسته‌نگ له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئاشكراشی كردووه، لایه‌نه شیعییه‌كان هیچ تێبینییهكیان له‌سه‌ر هه‌شت وه‌زیری كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی نه‌بووه و ناوی كاندیده‌كان ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كراوه بۆ دڵنیابوون له رابردووی كاریان.
روونیشی كردۆته‌وه له نێو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون هیچ كامێكیان سیادی نین و كاندیدكردنه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زیرێكیان ره‌ت كردۆته‌وه، هاوكات رێككه‌وتوون له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به به‌تاڵی تا ئه‌و كاته‌ی ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.