ئافره‌تێك كه دانیشتووی گەڕەکی جامیعەی به‌غدا بەنزینی بە هاوژینەکەیدا کرد و پاشان ئاگری تێبه‌ردا.
دادگای لێکۆڵینەوە لە ناوچەی کەرخی بەغدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی مانگی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا به‌تۆمه‌تی سوتاندنی پیاوه‌كه‌ی دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا.
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا هاتووه ئافره‌ته‌كه له‌دانپێدانانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه له ژیان بێزار بووه، له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی رۆژێك منداڵه‌كانی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه‌و به‌نزینی به‌ماڵه‌كه‌دا كردووه‌و گڕی تێبه‌رداوه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا پێشتر ئافره‌ته‌كه دانی به‌وه‌نابوو به هاوكاری كوره‌كه‌ی هاوژینه‌كه‌ی ئاگری تێبه‌رداوه.
رۆژی 10-3-2020 نووسینگەی مەنسووری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا، سێ کەسیان بە تۆمەتی سووتاندنی پیاوێک دەستگیرکرد، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان هاوژینی پیاوەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.